send link to app

بەسەرهاتەکانی مەلا مەشهوور app for iPhone and iPad


4.4 ( 4944 ratings )
Book Entertainment
Developer: darawan kareem
Free
Current version: Version 1.0.1, last update: 1 year ago
First release : 06 May 2021
App size: 56.72 Mb

مەلای مەشھوور کەسایەتیەکی کۆمێدیایە لەناو کوردستان و تورکیا و ئێران و بالکان و ووڵاتە عەرەبییەکان ، نەتەوەکان بۆ ئەم کەسایەتییە ناوی جیایان داناوە وەک کورد مەلا مەشھوور وە فارس و تورک مەلا نەسرەدین لای عەرەب جحا ، لەساڵی ١٩٦٧ مێژوونووسی کورد حوسێن حوزنی موکریانی پەرتووکێکی لەسەر مەلای مەشھوور بڵاوکردەوە.

مەلای مەشھوور ناوی تەواوی (شێخ نەسڕەدین خوجە)یە و لە ساڵی ١٢٠٨ لە شاری ئاکشەهیر لە نزیک کۆنیا لە وڵاتی تورکیا لەدایک بووە، بە پیاوێکی دانا ناسراوە کە لەڕێگەی گاڵتەوە پەیامەکانی دەگەیەنێت، لە ساڵی ١٢٨٤ کۆچی دواییکردووە.

لە زۆرێک لەو پەیکەرانی بۆی درووستکراوە، بە پێچەوانەوە سوار گوێدریژەکەی بووە، ئەمەش لەو چیرۆکەیەوە هاتووە کە بەو جۆرە بەناو شاردا گەڕاوە و کاتێک لێی دەپرسن بۆ ئاوا سوار گوێدرێژەکەت بویت، ئەویش دەڵێت”من بە پێچەوانەوە سوار گوێدرێژەکەم نەبووم، بەڵکوو گوێدرێژەکەم بە پێچەوانەوە دەڕوات”